بارانیش بەردەوام دەبێت
بەفر لە رێگایە بۆ سلێمانی و گۆیژە سپی پۆش دەکات
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە شەپۆلێکی باران و بەفر رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردووە، بە پێی پێشبینییەکان جارێ ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و بەفر دەگەتە گۆیژە و ئەزمەڕی سلێمانی.
لە کوێستانەکانی ئیدارەی سۆران و حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و بەردەوامیش دەبێت ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو.
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، ئەمشەو ئاسمان سەرەتا نیوە هەوری دەبێت، دواتر بە تێپەڕبوونی کات هەورەکان زیاد دەکەن و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو پێشبینیی بڕی بارانەکە بەم شێوەیه دەکەن لە گەرمیان
باکووری گەرمیان ( 10 تا 20 ملم )
ناوەڕاستی گەرمیان ( 7 تا 12 ملم )
باشووری گەرمیان ( 4 تا 6 ملم )
وتیشی، لە بەرەبایانی شەممەوە لە سلێمانی بەفر لە هەردوو چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دەبارێت و لەو گەڕەکانەشی بەرزن نو دەکەونە نزیک ئەو دوو چیایە بەفری لێ دەبارێت.
کەشناسەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە چیاکانی گڵەزەردە و زینجیرە چیاکانی بەمۆ و ناوچەی قەرەداغ بەفر دەبارێت و شەپۆلەکەش تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 15.1.2024 بەردەوام دەبێت.