لە زیندان کێڵگەی بەخێوکردنی بەرزای هەبوو

تاکە پیاوێک هەموو ئیکوادۆری خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەشێوەیەکی گوماناوی سەرۆکی مافیای (لۆس چێنێرۆس) لە زیندان رایکردووە و گومان دەکرێت بەرپرسانی ئەو وڵاتە تێوەگلابن لە راکردنی.

فیتۆ، نازناوی ئەو پیاوەیە کە ئیکوادۆر بۆی وێڵە، سەرۆکی گەورەترین مافیای مادەی هۆشبەر و سەرانە سەندنە.

رۆژی 25ی کانوونی یەکەمی رابردوو لە زیندان نەماوە، دوای بێهیوابوون لە دۆزینەوەی لە رۆژی یەکشەممەوە سەرۆکی ئیکوادۆر قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە، ئێستا هەموو سوپا و پۆلیس بۆ فیتۆ دەگەڕێن.

پێشتر ئەم پیاوە مەترسیدارە لە ساڵی 2013 فیتۆ لە زیندان هەڵهاتووەو دوای دەستگیرکردنەوەی مەرجی بۆ حکومەت هەبووە، لەوانە دەبێت بەشێکی تایبەتی هەبێت لە زیندان و بەرگی زیندانییەکان لەبەر ناکات، ئینتەرنێت و مۆبایلی هەبووە و داوای دلیڤەری کردووە، هەر لەوێ مەلەوانگە و کێڵگەی بەخێوکردنی بەرازی هەبووە.

دەوترێت بە پشتیوانی بەرپرسانی حکومەت لە دەرگای زیندانەکەوە رایکردووە.

ڤیدیۆی ساتی کوژرانی کاندیدێکی سەرۆکایەتی

ڤیدیۆی ساتی کوژرانی کاندیدێکی سەرۆکایەتی