توێژینەوەیەک

“ئاوی دەبە زیان بە ئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت”

+964
موحسین عومەر

بە سوودبینین لە نوێترین تەکنەلۆژیا، زانایان توانییان ئەوە بسەلمێنن زیاتر لە 240 هەزار پارچەی پلاستیکی لە ناو ئاوی دەبەدا هەیە.

بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری (PNAS)ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئاوانەی بە دەبە دەفرۆشرێن و خەڵک بەکاریدێنن، رێژەیەکی نانۆی پلاستیکی تێدایە، کە دەبێتە مایەی زیانگەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت بە ئەندامی زاوزێیان، بۆ پرۆسەی منداڵبوون.

ئەگەرچی پسپۆران رێنمایی دەکەن بەوەی کەمتر ئاوی دەبە بەکاربێنن، بەڵام ئەوەشیان روونکردووەتەوە، تا ئێستا زیانەکانی ئەو رێژە پلاستیکەی ناو ئاوی دەبە بە تەواوی دیاریی نەکراوە و ئاساییە لە حاڵەتی ناچاریدا بەکاربێن، ئەگەرچی بەکارهێنانی ئاوی شووشە باشترە.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئاوی دەبەی چەند کۆمپانیایەکی جیاواز کراوە، بێ ئەوەی گرنگی بەوە بدەن، کام کۆمپانیا زیاتر ناوبانگی هەیە، بە تێکەڵی کارەکەیان کردووە، ئەنجامەکەش ئەوەبوو کە لە ئاوی هەموویاندا رێژەی مادەی پلاستیکی هەیە.

بە دیاریکراوەی لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، بۆ هەر لیترێک ئاوی دەبە لە نێوان 110 هەزار بۆ 370 هەزار وردیلە بەشی پلاستیکی هەیە، کە رێژەی %90ی نانۆییە، ئەوەی دیکەی گەردیلەی گەورەترن.

هەر کارگەیەک ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم ئەمبار بکات...

هەر کارگەیەک ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم ئەمبار بکات دادەخرێت