دوو مانگ کاتیان هەیە

داوای راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعی لە قوربانیانی کیمیاباران دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوا لە بەرکەوتوان و کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعیی شەهیدەکانیان بۆبەرن.

بەپێی بڕیاری دادگای سلێمانی، کە بە کۆمەڵەکەی داوە، هەر “بەرکەوتوویەک یان شەهیدێک” تا 12.3.2024 راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعی نەهێنابێت مافی قەرەبووی نابێت.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لە کۆمەڵەکەیان دوو هەزار و 288 کەس وەک شەهید و زیاتر لە چوار هەزار وارسیان هەیە، بەڵام قەسامی هەزار و 800 کەسیان کێشەی نییە.

وتیشی، “بریندارەکان پێویستیان بە راپۆرتی پزیشکییە تا بیسەلمێنن بەرکەوتووی کیمیایین و شەهیدەکانیش پێویستیان بە قەسامی شەرعییە کە نابێت کۆپی بێت و دەبێت مۆرکراو و تەسدیقکراو بێت”.

بە پێی قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیاینی هەڵەبجە، هەر بریندارێک یان کەسوکاری شەهیدێک کێشە لە راپۆرتی پزیشکی هەبێت یان قەسامی شەرعی نەبات مافی دەفەوتێت قەرەبوو ناکرێتەوە.

منداڵه‌ ونبووه‌كانی هەڵەبجە عێراق و ئێران كۆده‌كاته...

منداڵه‌ ونبووه‌كانی هەڵەبجە عێراق و ئێران كۆده‌كاته‌وه‌