"بووەتە دیاردە"

مشتیان لە تەلی تایەکان خۆشکردبوو پێ رانەگەیشتن

964+
ئەحمەد مستەفا

کارمەندەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، شەوی رابردوو رێگر بوون لە هەوڵێکی “سووتاندنی تایه و پیسکردنی ژینگە”ی هەولێر، کە بکەرانی بە دوای دەستگەیشتن بە تەلی تایەکەوە بوون.

تایەکان لە گوندی کۆری و کوردستان سیتی بینراون.

عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، شەی رابردوو 9-10.1.2024ی کاتژمێر8:00ی شەو فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر کۆمەڵە تایەکەدا، کە لەلایەن کەسانی نەناسراو و نابەرپرسەوە کۆکرابوونەوە بۆ سووتاندن.

بە قسەی دەستەی ژینگە بێت، به نیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بیسوتێنن بەمەبەستی دەرهێنانی تەلی ناو تایەکان و دواتر فرۆشتنەوەی لە بازاڕدا، وتەبێژەکە وتیشی، “ئەوەش دەبووە هۆی پیسکردنی ژینگەی هەولێر، کە ماوەیەکە لەحاڵەتەوە بووەتە دیارده”.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەوە وەک، “تاوانی ژینگەیی هەژمار دەکات”، وە مامەڵە لەگەڵ یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008 دەکات، کە سزای مادی و زیندانیکردنی بۆ سەرپێچی کارانی ژینگە دیاریکردووە.

هەركەسێك ببێتە هۆكاری پیسبوونی ژینگە دەستگیردەكرێت

هەركەسێك ببێتە هۆكاری پیسبوونی ژینگە دەستگیردەكرێت