کەس نابێت زیاد وەربگرێت
نرخی دایەنگەکان رێکدەخرێتەوە
964+
توانا نەقی
لە هەرێمی کوردستنادا ژمارەیەکی زۆر دایەنگەی ناحکومی هەیە و بەشێکیشیان پارەیەکی زۆر لە دایک و باوکی منداڵ وەردەگرن، لەمەودوا نرخەکانیان بۆ رێکدەکرێتەوە و بە پێی مواسەفات دەبێت.
دایەنگەکان بە پێی گەڕەک و ستافی شارەزا و مەساحە و خزمەتگوزاری نرخیان بۆ دیاری دەکرێت.
خالد عومەر بەرپرسی بەشی پارێزگاریی خێزان لە دیوانی وەزارەتی کار بە 96ـی وت، پیشتر هاوشێوەی هۆتێل بە پێی ئەستێرە مامەڵەیان لەگەڵ کرێی دایەنگاکاندا دەکرد بە جۆرێک دوو ئەستێرە 100 بۆ 150 هەزار و سێ ئەستێرە، 150 بۆ 180 هەزار و چوار ئەستێرە 180 بۆ 250 هەزار و پێنج ئەستێرە تا 300 هەزار دەڕۆست، بەڵام ئەوەیان هەڵوەشاندەوە.
وتیشی، ئێستا نرخەکان بە پێی گەڕەک و شوێنی راقییە بە پێوەری ئەوان و نرخەکان نابێت لە 300 هەزار دینار زیاتر بێت، بەڵام هەندێک دایەنگە نرخیان دەگاتە 400 بۆ 500 دۆلار کە ئەوە نرخێکی زۆرە.
” ئێمە لیژنەکانمان چاودێری دایەنگەکان دەکات لە رووی شوێن و ئاستی گەڕەکەوە، ستافی شارەزا و پسپۆر و ئاستی خزمەگوزاری ناو دایەنگەکە، دواتر نرخەکان دیاری دەکەین، بەڵام اون دایەنگەکان بەوە رازی نین”، خالد عومەر وای وت.
وەزارەتئ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: کارێکی وەها دەکەن کە نرخی دایەنگەکان بۆ هەموو کەس بگونجێت و دەبێت نرخەکان قۆرخکاری تیادا نەکرێت و نرخەکان گونجاو بن، بۆیە بەردەوام لە چاودێریاندا دەبن.
تەنیا لە هەولێر 104 دایەنگەی ناحکومی بوونی هەیە و لە بەرامبەردا 3 دەینگەی حکومی هەیە.