کێ پارەکەی دابین دەکات؟

هه‌ولێر به‌ زیاتر له‌ 2 ملیار دینار رێگه‌ له‌ لافاو ده‌گرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بە گوژمەى 2 ملیار و 100 ملیۆن دینار بەردى بناغەى 3 پڕۆژەی گرنگى بەرگرتن لە مەترسیەکانی روودانی لافاو، له‌ گوندی ته‌ندوره‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شه‌مامك دانرا.

پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2024، بە گوژمەى 2 ملیار و 100 ملیۆن دینار لە گوندى تەندورە سەر بە ناحیەى شەمامک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەردى بناغەى 3 پڕۆژەی گرنگى بەرگرتن لە مەترسیەکانی روودانی لافاو دانرا کە بریتین لە:
دروستکردنی پردێکی 8 چاوە لە گوندی تەندورە، کۆنکریتکردنی رێڕەوی سروشتی ئاوی باران لە گوندى گردجووتیار، هه‌روه‌ها
کۆنکریتکردنی کۆڕنیش لە شەقامی هه‌ولێر- کۆیە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا به‌ تۆڕی 964ی راگه‌یاند، هەموو پڕۆژە و رێگه‌ چارەكانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ مەترسیەکانى لافاو و کاریگەرییەکانى گۆڕانکارى کەش و هەوا لە شاری هەولێر كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
وتیشی، “تا ئاستێکی زۆرباش مه‌ترسییه‌كانی روودانی لافاو كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و بەردەوامیش ده‌بن”.
به‌ پێی راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌و پرۆژانه‌ و بڕی پاره‌كه‌ی لە سەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی دەیەوێت بنه‌سڵاوه‌ لە لافاو رزگار ...

وەزارەتی شارەوانی دەیەوێت بنه‌سڵاوه‌ لە لافاو رزگار بکات