لەناوشار دابەش ناکرێ

نەوتەکەی عێراق بەشی ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرهەم نەوتییەکانی سلێمانی بڕیارە 21 ملیۆن لیتر نەوتی پێبگات لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، بە وتەی بەڕێوبەرەکەیان بێت ئەو بڕە نەوتە تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییەکان دەکات.

بۆیە بە تەما مەبن دانیشتووانی شاریش، بەو بڕەی دەنێردرێ وەری بگرن.

لە بارەی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2024، محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو بڕە بۆ سنورەکانی پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەنێردرێ، ئەوەش تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و لە ناو شار دابەشی ناکەین.

ئەوە لە کاتێکدا، دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکراوە بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار، لە سەنتەری شاری سلێمانی و لە مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت بەردەوامدەبێت.

بۆ جاری دووەم نەوت بەسەر ناوچە ساردەکاندا دابەش دەکرێت

بۆ جاری دووەم نەوت بەسەر ناوچە ساردەکاندا دابەش دەکرێت