ئەمساڵ 83 کیلۆمەتری کردووە

شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کارگەی قیرەکەیەوە، شارەوانیی سلێمانی قیرتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانی تا مانگی پێنج راگرتووە.

کارگەی قیری تانجەرۆ تایبەتە بە شارەوانیی سلێمانی و هەموو ساڵیک لە مانگی یەک تا پێنج نۆژەن دەکرێتەوە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەو ماوەیەدا تیمەکانی چاککردنەوەی رێگاوبانی سلێمانی بە قیری سارد کاردەکەن و چاڵیی شەقامەکان پڕدەکەنەوە.

وتیشی، “ئەمساڵ 500 هەزار مەتر دووجا قیرتاویان لە کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانیدا کردووە، کە 83 کیلۆمەتر دەکات”.

ساڵی رابردوو شارەوانییەکە بە درێژایی 50 کیلۆمەتر قیرتاوی کردبوو.

بە قسەی وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی، کارگەیەکی قیر کەمە و بەشیان ناکات، “چونکە کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانی هەر لە فراوانبووندان و خواست و پێویستیی قیرتاوکردن هەر زیاد دەکات”.

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابینن...

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابیننەوە