فێڵی لە هەزاران پیاو کردووە

ئەو خاتوونە دروستکراوەی بوو بە دڵی هەزاران پیاو

964+

سۆما حەکیم زادە

وێنەی خاتوونێک بڵاوبووەتەوە راستی نییەو دروستکراوە، بەڵام بە کوردییەکەی خۆمان قۆڵی کۆمەڵێک پیاوی موو نەرمی بڕیوەو پارەی دنیای لێ کێشاونەتەوە.

ئەم کیژۆڵە کەشخەو راقی و جوان و شۆخ و شەنگە ناوی (ئیمیلی پلگرینیە)، لەسەر ئینیستاگرام 150 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە، ئەمەندە جوانە یەک کۆمەڵ پیاو حەیرانی بوون، سەیر ئەوەیە لەناو ئەو پیاوانەدا ملیاردێرو یاریزانی زۆر بەناوبانگ هەن، کچە جوانەکەش نەیکردووەتە نامەردی بە دڵی خۆی پارەی لێ کێشاونەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی نهێنی ئەم کچە جوانەی ئاشکرا کردووە، دەڵێت ملیاردێر و یاریزانە بەناوبەنگەکانی تۆپی پێ و تێنس لە ئینیستاگرام نامەیان بۆ ئەم خاتوونە ناردووەو داوای ژوانیان لێ کردووە، ئەویش بە لێزانی خۆی لەماوەی شەش هەفتەدا 8 هەزار پاوەنی لێسەندوون.

ئەمە هەمووی لەلایەک، وەرن با زانیارییە هەرە سەیرەکەتان پێبڵێم، خاتوو ئیمیلی کچێکی راستەقینە نییەو بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
ئەو کەسەی کە دروستی کردووە لەسەر (چات جی بی تی) پرسیوە: ئەرێ پیاوان حەزیان بە چ جۆرە کچێکە؟ ئەویش چاک چاک مواسەفاتەکانی پێ وتوون، کەسەکەش هاتووە وەک ئەوەی نوسراوە بە زیرەکی دەستکرد ئەم کیژۆڵە جوانەی دروستکردووەتەوە.

دوای ئەمەش لەسەر ئینیستاگرام ئەکاونتێکیان بۆ دروست کردووە، کاکە دەبینن هەر خەڵکەو نامەی بۆ دەنێرێت.

ملیاردێرێکی بەناوبانگ لە ئینیستاگرام نامەی بۆ ناردووەو بۆ نوسیوە وەرە با سەفەرێک بکەین پێکەوە، یاریزانێکی تۆپی پێش بۆی نوسیوە بۆ نایەیت لە مەتعەمێکی خۆش و گەورە نانێک بخۆین پێکەوە، یەکێکی تریش وتوویەتی دڵی خۆتم بۆ بکەرەوە نهێنی پارێزم.

ئەی ئێوە هیچ موونەرمێک دەناسن نامەی بۆ ئەم کیژۆڵە فەیکە ناردبێت؟

گووگڵ کارمەندەکانی بە زیرەکی دەستکرد دەگۆڕێتەوە

گووگڵ کارمەندەکانی بە زیرەکی دەستکرد دەگۆڕێتەوە