سێ جۆر میوەی زستانەی چاندووە
دار پرتەقاڵەکانی گوندی گۆپتەپە تایبەتمەندیەکی جیاوازیان هەیە
964+
عەزیز گۆپتەپەیی
هاوڵاتیەکی گوندی گۆپتەپە کێڵگەیەکی بۆ چاندنی پرتەقاڵ، لیمۆ و نارنج تەرخانکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دارانەی لە شارەکانی ناوەڕاستی عێراق هێناون.
ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، بەرهەمی ئەو دارانە دوورە لە مادەی کیمایی و تەڕ و ئاودارن، ئەو دار پرتەقاڵەی لە بابلەوە هاتووە تایبەتمەندیەکی زۆرباشی هەیە.