ئەگەر نەچن مووچەکەیان دەبڕێت

ماوەی 10 رۆژ دەدرێتە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات لە سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی کە لەماوەی 10 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.1.2024، هێمن محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئاگادارییەکە ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانە دەگرێتەوە کە موچە وەردەگرن.

مەبەست لە بانگکردنیان پڕکردنەوەی فۆڕمی ساڵانەیە و بەگوێرەی ئاگادارییەکە هەر کەسێک تا رۆژی یەکشەممە 14ـی 1ـی 2024، سەردان نەکات “خۆی بەرپرسیار دەبێت لە وەستاندنی هاوکاریەکەی (مووچەکەی).”

شوێنەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی ساڵانە:

دانشتوانی ناوەندی قەزای دوکان و ناحیەکانی (بنگرد و خدران و خەلەکان) بۆپڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی دایەنگەی دوکان بکەن لە گەرەکی بانوان.

دانشتوانی ناحیەکانی (پیرەمەگرون و سورداش) بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگرون بکەن.

پێویستە سودمەند خۆی ئامادە بێت وێنەیەکی معامەلاتی سودمەند و پێناسی کەمئەندامی و پێناس یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری پێبێت.

لە رێکەوتی 7ـی 1ـی 2023، دەست بە پڕۆسەکە دەکرێت و لە کاتژمێر 8:30 تــا کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ لە پێشوازی سودمەنداندا دەبن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.

ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەرن و موچەی کەمئەندامییان خراوەتە سەر موچەی فەرمانگەکەیان پێویست ناکات فۆڕم پڕ بکەنەوە.

3٪ـی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدر‌ێن بە خاوەن پێداویستە ...

3٪ـی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدر‌ێن بە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان