بەشێکیان لە بلیارد و کافتریاکان بوون

لە سلێمانی 550 منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقام دوورخراونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ساڵی 2023ـدا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، 550 منداڵی ئیشکەری لەسەر شەقامەکان دوورخستووەتەوە و کاری پێویستی بۆیان ئەنجامداون تا نەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.1.2023، هێمن محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا لیژنە هاوبەشەکانیان سێ هەزار و سێ سەردانی بۆ فولکە و جادەکانی ناوەندی سلێمانی ئەنجامداوە و 550 منداڵیان لە ئیشکردن دوورخستووەتەوە.

بەشێک لەو منداڵانە لەناو کافتریا، چێشتخانە، بلیارد، ساڵۆن، کارگە و کافیەکان کاریان کردووە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان دەکرێت.

هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە راگەیاند، “سەردان و بەدواداچونەکان بە هاوکاری هەریەک لە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان و بەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی و بە چاودێری قایمقامیەتی سلێمانی بووە”.

بڕیارە دەستەی مافی مرۆڤ و رێکخراوی یونسێف یەکەی پاراستنی منداڵ لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت، کە کاری رووپێوی پێشێلکارییەکانە بەرامبەر بە منداڵان لە هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی یاداشتی چارەسەرکردن و پاراستنیانە بە لایەنی پەیوەندیدار.

یەکەی پاراستنی منداڵ دادەمەزرێندرێت

یەکەی پاراستنی منداڵ دادەمەزرێندرێت