ئەی پارێزگاکانی دیکە؟
لە دهۆک زۆرترین بڕەپارە بۆ کارەبای مۆلیدە هاتووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕە پارە دانراوە بۆ بەکارهێنەرانی مۆلیدەی ئەهلیی، بە جۆرێک بۆ یەک ئەمپێر بڕی 19 هەزار دینار وەردەگیرێ و لە هەولێر کە کەمترینە بڕی 13 هەزار دینار وەردەگیرێ.
ئەم بڕانە، بۆ کرێی تێچووی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو2023.
بەگوێرەی سۆراغی 964 و قسەکردن لەگەڵ لایەنە ئیدارییەکان، کرێی یەک ئەمپێر مۆلیدەی ئەهلیی لە پارێزگاکان بەم جۆرەن:
له سلێمانی له نێوان (13.500) بۆ (14.500) هەزار دیناره.
لە دهۆک (19.000) هەزار دینارە.
لە هەڵەبجە لە نێوان (14.500) بۆ (15.500) هەزار دینارە.
لە هەولێر لە نێوان (13.000) بۆ (15.000) هەزارد دینارە.
هاوکات، لەشاری کەرکوک نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لە نێوان چوار هەزار و 500 بۆ نۆ هەزار و 500 دیناردایە، رۆژانە بە تێکرا 16 کاتژمێر کارەبای مۆلیدە دابینکراوە.