نەخۆشخانەکانی پڕبوون

ساڵی رابردوو سەیدسادق نەخۆشی زۆربووە

964+

پێشەوا محەمەد

ساڵی رابردوو زیاتر لە 35 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی مشیریان کردووە لە سەیدسادق و زیاتر لە دوو هەزاریان داخڵ کراون.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی خراونەتەڕوو، 35 هەزار و 150 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

ئەو نەخۆشانەی لەبەشی قاوش داخڵ کراون دوو هەزار و 778 نەخۆش بوون، 31 هەزار و 914 نەخۆشیش هێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.

هەر بە پێی ئامارەکە، 932 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەوف بەگ لە قەزای سەیدسادق ئەنجام دراوە و هەزار و 418 نەشتەرگەری ششتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە.

هاوکات، چوار هەزار و چوار جار تیشکی ئێکس رەی گیراوە بۆ نەخۆشەکان و لەگەڵ ئەنجامدانی 15 هەزار و 963 هێڵکاری دڵ، شەش هەزار و 87 سۆنەر، حەوت هەزر و 913 چارەسەری سروشتی، چوار هەزار و 446 پشکنینی چاو، 14 هەزار و 398 پشکنین و شیکاری نەخۆشییەکان و 229 هەزار و 579 فەحس بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە.

لە سەیدسادق زیاتر لە 13 هەزار ئاژەڵ و پەلەوەر سەربڕدراو...

لە سەیدسادق زیاتر لە 13 هەزار ئاژەڵ و پەلەوەر سەربڕدراون