"کاتی دەستپێکردنەوەی دیار نیە"
مانگێکە دەرھێنانی پاسپۆرت لە گەرمیان راگیراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ماوەی نزیکەی مانگێکە ھاوڵاتیانی گەرمیان ناتوانن لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان پاسپۆرت دەربھێنن، بەڕێوەبەرێ نوسینگەکەش دەڵێت بەھۆی دانانی سیستەمی ئەلیکترۆنیە.
لە رێکەوتی 6.12.2023 مامەڵەی دەرھێنانی پاسپۆرت لە گەرمیان راگیراوە.
ریاز محەمەد بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی⁄2 گەرمیان بە 964ى وت، تیمێک لە بەغداوە ھاتوون سەرقاڵی دانانی سیستەمی ئەلیکترۆنین، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20% کارەکانیان تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەش نازانین مامەڵەی دەرھێنانی پاسپۆرت کەی دەستپێدەکاتەوە، ئەکەوێتە سەر کارکردن و تەواوکردنی کارەکانی سیستمەکە لەلایەن ئەو تیمەی بەغداوە، بۆیە تا کاتێکی نادیار دەرھێنانی پاسپۆرت راگیراوە.
ھەرکەسێک زۆر پێویستبێت بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت دەتوانێت بڕواتە شارەکانیتر و مامەڵەی دەرھێنانی پاسپۆرتەکەی ئەنجام بدات و بەپێی پێویستی ھاوکاری دەکرێت، ریاز محەمەد وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی