بەهۆی تەم
تا کاتژمێر 2ی ئەمشەو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوام دەبن
964+
فەهمی نەبی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگاداری سەرجەم گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە دەکات، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه چوون و هاتن به‌رده‌وامیان هه‌یه، بەڵام ئەگەری راگرتنی هەیە لە درەنگانی ئەمشەو.
ئەمشەو فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی راگراتنی گەشتەکانی ئەوەی رایگەیاند، به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌شی كه‌شناسی فڕۆكه‌خانه، پێشبینیكراوه دوای كاتژمێر 02:00ی شه‌و. به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له ئه‌نجامی ته‌م و مژێكی زۆره‌وه، گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێن.
لە راگەیاندراوەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوەش هاتووە، هه‌ر كاتێك كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ببێته‌وه دوباره گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەبارەی گەشتەکانی دایناوە، دواین گەشتی فڕۆکەخانە کاتژمێر 8:55ی ئەمشەو بووە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەری بووە، لە دەوحە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاتووە.
بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمشەو رایگەیاند، لە دوای نیوە شەو تا کاتەکانى بەیانى زوو ئەگەرى دروست بوونى تەمێکى مام ناوەند هەیە، بەتایبەت لە ناوچەکانى رۆژئاوای هەولێر، سنورى بەردەش، پارێزگای دهوک و هەروەها سنورى پارێزگای کەرکووک و سنورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگای سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین.