122 مادەیە

چی دەزانیت دەربارەی یاساکانی نیلسۆن ماندێلا؟

964+

ژووری هەواڵ

یاساکانی ماندێلا، بنەما سەرەکیەکانی مامەڵەکردنە لەگەڵ زیندانیکراوان بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەم یاسایە بە ناوی نیڵسۆن ماندێلا کراوە وەکو رێزێک بۆ ئەو کە شۆڕشەکەی دژ بە ئاپارتاید بووە و دواتر بووەتە بە سەرۆکی ئەفریقیای باشوور

نیلسۆن ماندێلا 27 ساڵی تەمەنی لە خراپترین بارودۆخ لە زینداندا بەڕێکردووە.

ئەم ئەزموونە دەگمەنەی ماندێلا بووە هۆکارێک تا سەرنج بخرێتە سەر مافەکانی مرۆڤ و دانانی ستانداردێکی جیهانی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانکراوان.

ئەم هەوڵەی ماندێلا کاریگەریی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان هەبوو، تەنانەت وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکانیش سوودیان لە رێنمایی و ئەزموونی ئەو بینی.

چەندان شارەزا و نوێنەری زیندانەکان و ڕێکخراوە حکومییەکان و دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ئەکادیمیاکان لە ساڵی 2010 دەستیان بەپێداچوونەوەی یاسا کۆنەکان کرد.

کارەکە راپرسییەکی بەرفراوان و بانگەشەیەکی چڕوپڕی لەخۆگرتبوو لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەکادیمییەکان بۆ فراوانکردن و ستانداردکردنی ئەم یاسایە تا بتوانێرێت لە زۆربەی لایەنەکان کاری پێبکرێت.

لە کانوونی دووەمی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان، چەند یاسایەکی گشتییان دان و وەک رێزێک بۆ ئەو سەرۆکەی ئەفریقیا ناونرا (یاساکانی ماندێلا).

یاساکانی ماندێلا 122 مادە لەخۆ دەگرێت، سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیکراوان، دیارترینیان ئەمانەن:

1- مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو زیندانییەکان، وەک مرۆڤێکی ئاسایی شایانی رێز و پێگەکەیان بێت.

2.⁠ ⁠جیاکاری نەکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

3.⁠ ⁠پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لە زیندانەکاندا بە هەمان ستانداردی بەردەست لە دەرەوەی زیندانەکان.

4.⁠ ⁠جەختکردنەوە لەسەر چاودێری و پاڵپشتی دەروونی.

5.⁠ ⁠قەدەغەکردنی ئەشکەنجە یان مامەڵەی نامرۆڤانە.

6.⁠ پابەندی ناسا بن و بە شێوەیەکی یەکسانی دادگایی بکرێن.

7.⁠ ⁠دڵنیابوون لەوەی زیندانیان بە ئاسانی بتوانن داواکاری یان سکاڵا پێشکەش بکەن.

8.⁠ ⁠بتوازن بە ئاسانی پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیان هەبێت.

9.⁠ ⁠راهێنانکردن بە کارمەندانی زیندان بۆ تێگەیشتن لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە مامەڵەکردنی مرۆڤانە لەگەڵ زیندانیاندا.

ئەم ڕێسایانە کەمترین پێوەر بۆ مامەڵەی ئەخلاقی و دادپەروەرانە لەگەڵ زیندانییەکان دادەنێن، بە ئامانجی پاراستنی مافە سەرەتاییە مرۆییەکانیان و یەکخستنەوەیان وەک تاکی بنیاتنەر لە کۆمەڵگادا.

تۆڕی 964 ئەم بابەتە وەک بەشێک لە بەرنامەیەک بڵاودەکاتەوە کە پەیوەندی بە بەدواداچوون بۆ ستانداردەکانی دادپەروەری بۆ دەستگیرکراوەکان، زیندانییەکان و تۆمەتباران هەیە، لە رێکەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ “ڕێکخراوی فریاگوزاری پاو” (PAO) بۆ چاودێریکردنی ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤ.