تابلۆی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان _ وێنە: 964
هەشت کچ و یەک کوڕن
لە کەلار نۆ منداڵ بوون بە خاوەنی رێکەوتە جوانەکە
964+
میلاد جەلال – کەلار
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ 1.1.2024، نۆ منداڵ لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب لە کەلار لەدایکبوون و بۆ هەمیشە بوون بە خاوەن جوانترین رێکەوت.
ئەوانەی لە دایکبوون هەشت منداڵیان کچ و منداڵێکی دیکەیان کوڕە.
گۆران محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون بە 964ى وت، لە دوای کاتژمێر 12:00ى شەوی رابردوو تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو لە ماوەی 24 کاتژمێری رابروودا نۆ منداڵ لە نەخۆشخانەکەیان لەدایکبوون.
ئەو داتایە تەنیا گوزارشتە لە لەدایکوونی منداڵان لە نەخۆشخانە حکومییەکان، بە وتەی گۆران محەمەد بێت، هەشت لە منداڵەکان کچ و یەکێکیان کوڕە، سەرجەمیان بەبێ نەشتەرگەری لە دایکبوون و تەندروستییان جێگیرە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا