مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی چیان کرد؟

سودانی بەڵێنیداوە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هەمواری بودجە بنێرێتە پەرلەمان

964+
میلاد جەلال

نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی ھەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە، سودانی بەڵێنیداوە لەدوای ساڵی نوێ هەمواری بودجە بنێرێتە پەرلەمان.

یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی کە لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە نەیویست ناوی بھێنرێت بە 964ى وت، “جگە لە داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران کۆمەڵێک داواکاریمان لەسەر دۆخی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی نەوت و بەشە خۆراکی مانگانە و کۆمەڵێک پێداویستیتر، داوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

ئەو مامۆستایە ئەوەش دەڵێت، سودانی بەڵێنی پێداوین لەدوای هەفتەی یەکەمی سەرەتای ساڵی نوێ کار لەسەر ھەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە بکەن و جگە لەوەش پێی وتوین، خۆیان چەند ڕێگایەکیان لەبەردەستدایە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بەڵێنی چارەسەرکردنی دۆخی موچەخۆرانی کوردستانی پێداوین لە ساڵی نوێوە”.

ئەنجومەنی وەزیران باسی موچەی فەرمانبەرانی کرد

ئەنجومەنی وەزیران باسی موچەی فەرمانبەرانی کرد