ژیانی رۆژانەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

سەرۆکی زانکۆیە و دەستبەرداری نەخۆشەکانی نەبووە


دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پزیشکێک دوای بوونی بە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، نەخۆشەکانی بەجێنەهێشتووە و شەوانە تا درەنگ نەخۆش دەبینێت.

د.کۆسار محەمەد لە ساڵی 2022-ەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانیە، رۆژانە وەک سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ئەرکدایە، دوای تەواو بوونی ئەرکی وەک سەرۆکی زانکۆ، دەچێتە کلینیکەکەی و چاوی بە نەخۆشەکانی دەکەوێت.

لە شەو و رۆژێکدا نزیکەی پێنج کاتژمێر دەخەوێت، بەڵام شەوانە تا کاتژمێر 12ی شەو دەمێنێتەوە لەبەر نەخۆشەکانی.

خۆی دەڵێت، بەردەوام نەخۆشەکان پێم دەڵێن، “ئەو پارەیەی خەرجی دەکەین لە نۆرینگەکەت پێت حەلال بێت”.