حاسڵاتی ئەمڕۆ
میسر: تا ئێستا حەماس و ئیسرائیل هیچ وەڵامێکیان نەبووە
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی میسر رایگەیاند: تائێستا نە لەلایەن حەماس و نە لەلایەن ئیسرائیلەوە هیچ وەڵامێکیان پێنەگەیشتووە بۆ ئەو پێشنیارەی خستوویانەتە روو، بۆیە نازاندرێت کەی شەڕ لە غەزە دەوەستێت.
رۆژ دوای رۆژ ژمارەی کوژراوانی غەزە زیاتر دەبێت، دوا ئامار کە تەندروستی غەزە کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند بریتییە لەوە، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل لە غەزە گەیشتووەتە 21320 کەس لەگەڵ 55603 بریندار.
رێکخراوی یونسێف دەڵێت: لەماوەی 12 هەفتەی رابردوودا 83 منداڵ لە کەناری خۆرئاوای فەلەستین کوژراون، ئەمەش دوو ئەوەندەی ئەو منداڵانەیە کە لەساڵی 2022 لەو ناوچەیە کوژراون.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: حکومەتی ئیسرائیل پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی دیوارێکی گەورە لە ژێر زەوی بەری رەفح لە میسر دروست بکات بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت چەک بە تونێلدا بۆ غەزە بگوازرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپیەکانمان بیر لەوە دەکەینەوە رێوشوێنێک بدۆزینەوە تا کەشتییەن لە دەریای سوور بپارێزین.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: حەماس پێی راگەیاندین تا چەند مانگێکی تریش توانای ئەوەی هەیە بەرگەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بگرێت و رێ لە پێشڕەوییان بگرێت.