ژماره‌ى كه‌روێشكه‌كانى بوون به‌ 25

200 نه‌مام له‌ دورگەی کەروێشکەکان چێندران

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

له‌ دورگه‌ى كه‌وێشكه‌كانى قه‌زاى دوكان 200 نه‌مامى جۆراوجۆر چێندراون، ئه‌وانه‌ى چاندوویانه‌ ده‌ڵێن، بۆ زیاتر سه‌وزكردنى دورگه‌كه‌یه‌.

رۆژى 25.10.2023 سێ گه‌نجى قه‌زاى دوكان چه‌ند كه‌روێشكێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبووه‌ له‌ دوورگه‌یه‌كی ناو ده‌ریاچه‌ى دوكان ده‌بیندران و وتیان “لێره‌ ماڵى كه‌روێشكه‌كان دروست ده‌كه‌ین” پۆلیسی ژینگه‌و دارستانى سلێمانیش پشتگیری كردن و ڤیدیۆى چالاكییه‌كه‌ى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌.

سەربەست محه‌مه‌د یەکێک لەو سێ گەنجەی دوكان کە خاوەنی بیرۆکەکەن بە 964ـی وت “بۆ زیاتر جوانکردنی سروشت و سەوزکردنی دورگەی کەروێشکەکان هەستاین بەچاندنی 200 نەمام لە جۆری داری بی، سنۆبەر، توو و قەڵەم تۆز.

ئاماژەی بەوەشدا “قایمقامی قەزای دوکان هاوكارى كردووین و لەلایەن نەمامگەی دوکانیشەوە بۆمان دابینکراوه‌”.

وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و سێ گه‌نجه‌ به‌ته‌نیا نه‌بوون بۆ چاندنى ئه‌م نه‌مامانه‌ به‌ڵكو زیاتر لە 10 هاوڵاتی ئاواییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بووه‌ .

دورگەی کەروێشەکەکان دەکەوێتە دەریاچەی دوکان و چوارده‌وری ئاوه‌، زیاتر لە 25 كه‌روێشكى لێیه‌ و رۆژانە لەلایەن ئەو سێ گەنجەوە خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە دوورگه‌یه‌كی دەریاچەی دوکان ماڵێك بۆ كه‌روێشكه‌ك...

لە دوورگه‌یه‌كی دەریاچەی دوکان ماڵێك بۆ كه‌روێشكه‌كان دروستكرا