پوختەی حاسڵاتی غەزەو دەرودراوسێ

حەماس بۆ ئێران: ئەوەی دەیڵێن لەبارەی تۆفانی ئەقساوە راست نییە

964+

ژووری هەواڵ

حەماس وەڵامی ئێرانی دایەوەو دەڵێت ئەوەی ئێران دەیڵێت لەبارەی تۆفانی ئەقساوە راست نییە، پێشتر وتەبێژی سوپای پاسداران وتبووی تۆفانی ئەقسا وەڵامێک بووە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی.

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رازی نەبوو بەوەی ماوەی مانەوەی بەڕێوەبەری زیندانەکانی ئیسرائیل درێژ بکرێتەوە، وەزیرەکە دەڵێت ئەو بەڕێوەبەرە کارئاسانی کردووە لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکاندا، بۆیە شایەنی متمانە نییە.

وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: تەنیا لەماوەی یەک رۆژدا سوپای ئیسرائیل 16 کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، لەئەنجامدا 195 کەس کوژراون و 325 کەس بریندار بوون.

سەرچاوە تەندروستییەکانی غەزە دەڵێن: کۆی کوژراوەکانی غەزە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 21110 کوژراوو 55243 بریندار.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند: سەربازێکی ئیسرائیلی لەخەودا تووشی مۆتەکە بووە کاتێک لە خەو هەستاوە تەقەی لەهاوڕێکانی کردووەو چەند سەربازێکی بریندارکردووە.

حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: چەند تەرمێکمان لەغەزە بردووەو پشکنینمان بۆ کردوون پاش ئەوەی دڵنیابووین کە سەربازی ئیسرائیلی نین گەڕاندوومەنەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.

یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس ئاوارە بوون

یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس ئاوارە بوون