گۆڕانکاریی دەکات

یانەی زاخۆ گرێبەستی چەند پیشەگەرێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یانەی زاخۆ لە مێرکاتوی زستانەدا گۆڕانکاری لە یاریزانە پیشەگەرەکانی دەکات.

دوای کوتاییهاتنی گەڕی 12 خۆلی ئەستێرەکانی عیراق، کە بڕیارە لە 31.12.2023 کوتا یاری یانەی زاخۆ له‌مساڵ لەگەڵ یانەی کارەبا بێت، دواتر مێرکاتوی زستانە دەستپێدەکات و یانەی زاخۆ پلانی هه‌یه‌ گوڕانکاری بکات.

سەرچاوەیەک لە دەستەی کارگێریی یانەی زاخۆ بۆ 964 وتی: گفتۆگومان کردووە و گەیشتووینەتە رێکەوتنێک سێ بۆ چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ر گرێبەستیان هەڵبوەشێنێنه‌وه‌ و لە شوێنی ئەوان هەندێک گرێبەستی نوێ واژۆ بکەین.

وتیشی: ئەو یاریزانانەی دەستنیشانمان کردووە لە ئاستی پێشبینی ئێمەدا نەبوون، بۆیە گرێبەستیان هەڵدەوەشێنینه‌وه‌ و یاریزانی دیكه‌ ده‌هێنین.

یانەی زاخۆ بەر لە دەستپێکردنی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستی له‌گه‌ڵ 26 یاریزان واژۆ کرد بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و نیو دینار، کە دیارترین گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ئەمجەد عه‌توان بوو.

زاخۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 17 لە ریزبەندی شەشەمی خولی عێراقه‌ و ئه‌مڕۆ لەگەڵ یانەی قاسم یاریی ده‌كات، كه‌ یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی شه‌شه‌مه‌.

ئه‌مڕۆ زاخۆ چاوی له‌ بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه‌

ئه‌مڕۆ زاخۆ چاوی له‌ بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه‌