رۆناڵدۆ گۆڵکاری ساڵی 2023ی جیهانە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئەو کوڕەى تەمەن بۆى ژمارەیە
دوو هەزار و رۆناڵدۆ کۆتایى هات
964+
وریا فەتاح
بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ لە یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر بە یانەى ئیتیحاد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 53 گۆڵ، چووە پێشەنگى گۆڵکارانى 2023.
یارییەکەى ئەمشەوى نەسڕ بەرامبەر بە یانەى ئیتیحاد، دەرفەتێکى باشبوو بوو لە بەردەم کوڕەکەى مادێرا تا بتوانێت ببێتە گۆڵکارى ساڵ، چونکە پێش یارییەکە هەریەک لە ئیمپاپێ و هارى کەین بە 52 گۆڵ پێشەنگى گۆڵکارانیان گرتبوو، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ لە یارییەکەى ئەمشەو، هەردوو یاریزانەکەى تیپەڕاند و بە 53 گۆڵ بوو بە گۆڵکارى ساڵى 2023، هەرچەندە لە رۆژى 30 ئەم مانگە لە کۆتا یاریدا روبەڕوى تەعاون دەبێتەوە و ئیمپاپێى و هارى کەینش هیچ یارییەکیان نەماوە.
هەرچەندە بەفەڕمى گۆڵکارى 2023 یەکلایى نەبووەتەوە، چونکە مانچستەر ستى دوو یارى لەمساڵدا ماوە، بەڵام دیار نییە بەهۆى پێکانەوە بەشدارى دەکات یان نا.
ئەفسانە 38 ساڵەکەى پۆرتوگال، جگە لە بوون بە گۆڵکارى ساڵ، توانی بە تۆمارکردنى 19 گۆڵ، خۆى لە پلەى یەکەمى گۆڵکارانى خولى رۆشەنی سعودیەی جێگیرتر بکات.
ریزبەندى گۆڵکارانى ساڵى 2023 بەمشیوەیەیە:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ: 53 گۆڵ
هارى کەین: 52 گۆڵ
کیلیان ئیمپاپى: 52 گۆڵ
ئێرلینگ هالاند: 50 گۆڵ