نزیکەی 100 پارچە پاکدەکەنەوە

ئەڵمانیا کەلوپەلەکانی مۆزەخانەی کۆیە نۆژەندەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، بڕێک پارەی دابینکردووە بۆ پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی دەیان پارچە لە کەلوپەلە مێژووییەکانی نێو مۆزەخانەی کۆیە، چەند تیمێک راسپێردراون و ئێستا کارەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.12.2023، یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 100 پارچەی کەلەپووری لە نێو مۆزەخانەی کۆیە هەن، کە پێویستیان بە پاککردنەوە، شوێنی گونجاو و دیاریکردنی سەردەمەکانیان هەیە، تیمەکان ئەو کارانەیان بۆ جێبەجێدەکەن.

بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، خاوێنکردنەوەی کەلوپەلەکان تەواو بووە، تەنیا نووسین و دیاریکردن سەردەمی شوێنەوارەکان و دانانی جامخانە ماوە.

کەلوپەلە مێژووییەکان پێکهاتوون لە کوپە، پەیکەر، سکە، پارە، گۆزە، چەقۆ، کەرەستەی جوانکاری، کە لە ساڵانی پێشوودا دۆزراونەتەوە.

چەند تیمێک بە هاوکاری رێکخراوی تاری لە پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە مۆزەخانەکەدا کار دەکەن و ماوەی مانگێکە بەردەوامن.

شوێنەواری کۆیە پێویستی بە بوودجە و کارمەندە

شوێنەواری کۆیە پێویستی بە بوودجە و کارمەندە