"شۆفێرێکیان کاریگەری کحولی بەسەرەوە بووە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پێنجوێن کەسێک گیانی سپارد
+964
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باشماخ – پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەست دا و سەرچاوەیەکی پۆلیسیش دەڵێت، یەکێک لە شۆفێرەکان لە ژێر کاریگەریی مادە کحولییەکاندا شوفێری کردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەردا روویداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ چووەتە سەر سایدی بەرامبەر و هەرچەند ئۆتۆمبێلەکەی دیکە هەوڵیداوە خۆی دووربخاتەوە، بەڵام نەیتوانیوە و لەسەر خۆڵەکە پێیدا کێشاوە.
باسی لەوەش کرد، لە پشکنیندا دەرکەوتووە یەکێک لە شۆفێرەکان لە ژێر کاریگەریی مادەی کحولییەکاندا شۆفێریی کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 54 ساڵ بووە و تا گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە لە ژیاندا مابوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا