بە نۆ ساڵی رفێندرابوو

گەنجێکی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەست داعش رزگار کرا

964+

ژووری هەواڵ

گەنجێکی کوردی ئێزدی، دوای 10 ساڵ لە دەست چەکدارانی داعش ئازاد کرا و ئەمڕۆ لە زاخۆ بە کەسوکارەکەی شادبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.12.2023، حوسێن کورو، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکانی دەستی داعش، بە 964ـی راگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و خەڵکی سیبا شێخ خدرە لە شنگال، لە 2014 و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە.

“لە دوای نزیکەی سێ مانگ هەوڵدان، ئەمڕۆ توانیمان گەنجەکە رزگار بکەین، کە لە شوێنێک لە دەرەوەی عێراق لەلای چەکدارانی داعش بوو”، حوسێن کورو وای وت.

بە گوێرەی ئاماری نووسینگەی رفێندراوان، بەم گەنجەوە، کە ئەمڕۆ ئازادکرا، ژمارەی رزگارکراوانی کوردی ئێزدی گەیشتە سێ هەزار و 576 کەس.

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگ...

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگال