95%ـى نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌

هێنده‌ى نه‌ماوه‌ كفرى ببێته‌وه‌ خاوه‌ن “سه‌را”کەى جارانى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سەرای کۆنى قەزای کفری لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت 95%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه‌.

له‌ سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2022 ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌رایه‌ كراوه‌ و له‌لایه‌ن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بودجه‌ى بۆ دابینکراوە.

سه‌راکه‌، له‌ ساڵى 1919 له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌ و جگه‌ له‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى میری ئه‌وكات، كاره‌كانى دادگاش له‌و شوێنه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌.

كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێمی كوردستان، به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى دوو ساڵه‌ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌و سه‌رایه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئێستاش ته‌نیا 5%ـى كاره‌كانى ماوه‌.

وتیشی “هه‌ردوو نهۆمه‌كه‌ى ئه‌م سه‌رایه‌ له‌سه‌ر شێوازى دێرینی خۆی نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پلانێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ دواى ته‌واوكردنى بكرێته‌ شوێنیکی کلتوری و گەشتیاری و فەرهەنگی و قاوه‌خانه‌ و چێشتخانه‌شی له‌ناودا دروستبكرێن.

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا، کفری یەکێک بووە لە قەزا سەرەکییەکانی لیوای کەرکووک، لە سەرەتای پەنجاکانی ھەمان سەدەدا لەگەڵ قەزای قەرەتەپە، قەزای زەنگاباد و قەزای دووزخورماتوودا لە لیوایەکدا کۆکراونه‌تەوە، له‌ سەردەمی عوسمانیدا قەزای کفری لە سیستەمی ئەیالەتدا لیوا بوو، بەڵام لە سیستەمی ویلایەتدا بووە قەزا.

پشكنین له‌ شوێنه‌وارى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى م...

پشكنین له‌ شوێنه‌وارى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى ده‌ستیپێكرده‌وه‌