گرافیک؛ 964+
پۆلیس: رێگریان لهكارهكانمان كردووه
لهگهرمیان دایک و سێ خوشک دەستگیرکراون
میلاد جەلال – گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان، دایک و سێ خوشکی ئەو گەنجانەی دەستگیرکرد کە شەوی 24.12.2023 لە گوندی ساڵەح ئاغا، رووبەڕووی مەفرەزەیەکی پۆلیس بونەوە.
تۆمەتبارەکان سێ گەنجی بران لەگەڵ دوو ھاوڕێیان، ئێوارەی یەکشەممە یەکێکیان دەستگیرکرا و چوارەکەی دیكهیان پۆلیس بە دوایانەوەیە.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـى وت “بە تاوانی رێگری کردن لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دایک و سێ خوشکی سێ برا تۆمەتبارەکه دەستگیرکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی مادەی 229 دەستگیرکراون، چونکە رێگربوون لەوەی کە مەفرەزەکەی پۆلیس کاری خۆیان بکەن.
کاتژمێر 1:00ـی شەوی 24.12.2023 مەفرەزەیەکی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک دەڕۆنە گوندی ساڵح ئاغا، تۆمەتبارەکان بە نارنجۆک و کڵاشینکۆف رووبەڕوی پۆلیس دەبنەوە، دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار دەکەن و ھەڵدێن و دواتر یەکێکیان دەستگیرکرا.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن