دوو كۆڵبەر لە دوو شوێنی جیا بریندار كران

964+
سۆما حەکیم زادە

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو كۆڵبەر لە دوو شوێنی جیاوازدا بریندار كران.

ماڵپەری کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 24.12.2023 هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر سنووری “کێلێ بانە ” دەسترێژی گوللـەیان کردووەتە سەر کۆمەڵیک کۆڵبەر و لە ئەنجام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “کەیوان محەمەد زادە” خەڵکی ناوچەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشت بریندار بووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئەو گولـلەیەی بەر كۆڵبه‌ره‌كه‌ کەوتووە، ساچمە بووە و ئەم هاوڵاتییە لە سنوورەكه‌دا هیچ بارێکیشی پێنەبووە.

هەمان رۆژ کۆڵبەرێکی دیكه‌ لە هەنگەژاڵی بانە بە ناوی “ستار شێخی ” بە دەستی هێزەکانی سەر سنوور بریندار کراوە.

بە پێی زانیارییەكانی 964، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نۆ كۆڵبەر كوژراون و 145ی دیكەش بریندار كراون.

"ئەمساڵ زیانی کۆڵبەران لە دەیەی رابردوو هاوشێوەی نەبووە"