ئاویان بۆ راکێشرا

دوو گوند لە ئاوی تانکەر رزگاریان بوو

964+

وریا فەتاح

لەڕێگەی تۆڕى ئاوەوە سێ گوند لە وشکەساڵى رزگار دەکرێن و چیتر لە رێگەى تانکەرەوە ئاویان بۆناچێت.

بە گوژمەى 20 ملیۆن و 542 هەزار، پڕۆژەى تۆڕى ئاوى گوندى ئۆمەراوە لە ناحیەى گەڵاڵەى سنورى باڵەکایەتى تەواو بوو، بە وتەى رێزان سەعدى، بەڕێوەبەرى ئاوى دەرووروبەرى هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی فریاکەوتن جێبەجێکراوە و یەکێکە لەو پڕۆژانەى چارەسەرى وشکەساڵى دەکات.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە لێدانى بیرى رووکەشى لە لێوارى رووبارێک واتا هێنانى ئاو لە رووبارەوە و داوتر پاڵاوتنى و کۆکردنەوەى ئاوەکە و گەیاندنى بە ماڵان، ئەوەش لە رێگەى دابینکردن و دانانی غەتاس و راکێشانی هێلی کارەبا بۆ بیرەکە و دروست کردنی ژووری ترۆمپا.

رێزان سەعدى رونیکردەوە، لە سنورى باڵەکایەتى بۆ هەردوو گوندى ئۆمەراو و گوێزان، لە دەڤەرى بارزان بۆ گوندى رێزان، ئەو پڕۆژەیەیان جێبەجێکردووە.

“پێشتر بۆ هەرسێ گوندەکە لە رێگەى تانکەرەوە ئاو بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە، بەڵام لە رێگەى ئەو بیرانەوە کە پێنج ئینج ئاوى تێدایە، کێشەى کەمئاوى و وشکەساڵى لەو گوندانە چارەسەر دەبێت”، رێزان سەعدی واى وت.

ئاوی دەوروبەری هەولێر گوندى هه‌ناره‌ى حه‌سانده‌وه‌

ئاوی دەوروبەری هەولێر گوندى هه‌ناره‌ى حه‌سانده‌وه‌