به‌ ده‌ست ماچكردن و گوڵ ماڵئاوایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن

964+
زەید کۆچەر

ئیلهام ئیسماعیل عەلی، بەڕێوه‌بەری قوتابخانەیەکی قەزای بەردەڕەشە و بۆ ماوەی 41 ساڵ خزمەتی لە کەرتی پەروەردە هەبووە، ئێستا خانه‌نشین ده‌بێت و قوتابییه‌كانیشی ده‌ستی ماچ ده‌كه‌ن.

مامۆستا ئیلهام بە بەڕێوه‌بەرێکی نموونەیی دادەنرێت لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش و تەمەنی بووەته‌ 63 ساڵ و بڕیاری خانەنشینی بۆ ده‌رچووه‌.

قوتابییەکانی قوتابخانه‌كه‌ی خه‌مبارن بۆ رۆیشتنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بە دەست ماچکردن و پێشكه‌شكردنی گوڵ، خواحافیزی لە مامۆستا ئیلهام ده‌كه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەو مامۆستا ئاینییەى سیاسییەکان لەبەرى هەڵدەستانەوە ک...

ئەو مامۆستا ئاینییەى سیاسییەکان لەبەرى هەڵدەستانەوە کۆچى دواى کرد