یەکێک لەو عەمودانەی کارەبای گەرمیان دایچەقاندووە بۆ گوندێکی سنوورەکە. وێنە:کارەبای گەرمیان.
روناک دەکرێنەوە
بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان
964+
وریا فەتاح
بۆ یەکەمجار کارەباى نیشتمانى دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان، بە تەواو بوونى پڕۆژەکەش هیچ گوندێک لە گەرمیان نامێنێت، کارەباى پێنەگەشتبێت.
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و به‌بڕی سێ ملیار‌و 500 ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته 24 گوندی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌پێشتر كاره‌بای نیشتیمانیان نه‌بووه.
ئالان ئەرکان، لێپرسراوى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى گەرمیان، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئەو گوندانە بەهۆى دوورەدەستییان و کەمى ژمارەى دانیشتوانیان تائێستا کارەبایان پێنەگەیشتووە، بەڵام بەپێى ئەو پڕۆژەیە لە ماوەى یەک ساڵى داهاتودا، کارەبا دەگەیەنرێتە سەرجەم ئەو گوندانە.
پرۆژه‌كه له‌گونده‌كانی (هه‌واره قوڵه، په‌له‌وشك، سه‌ركه‌لی عه‌زیز) له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاریه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ئەو 24 گوندە نۆ گوندیان له‌سنوری قه‌زای كه‌لاره و 12 گوندیان له‌سنوری قه‌زای كفریه و سێ گوندیان له‌سنوری قه‌زای خانه‌قینه.
هەرچەندە بەپێى گرێبەستەکە دەبێت لەماوەى یەکساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام کارەباى گەرمیان ترسى هەیە کە نەبوونى سیولە لە بانکەکاندا، گرفت بۆ دواکەوتنى پڕۆژەکە دروست بکات.