نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخى نه‌وتى برێنت و ته‌كساس دابه‌زین
964+
ژوورى هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى برێنت 22 سه‌نت و ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا 23 سه‌نت دابه‌زین و هۆكاریش نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواستی وڵاتى چین و زیادبوونی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکایه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.12.2023 نرخی نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 48 سەنت له بازاڕەکانی ئاسیا مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش هەر بەرمیلێکی بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌م دابه‌زینه‌ى نرخى نه‌وت به‌راورد به سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، چونكه بەهۆی پەرەسەندنەکانی دۆخى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، نرخی نەوتى بەرزكردبووه‌وه.
کۆمپانیای ئێن ئێڵ ئای رێسێرچ، له زارى سۆیۆشی ئۆینۆ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان بڵاویكرده‌وه، مەترسی بۆ هاتووچۆی کەشتییە نەوتییەکان سنووردارە تاوەکو ئەوکاتەی گەرووی هورمز سەلامەت بێت، کە رێڕەوەی گواستنەوەی نەوتی بەشێکی زۆری بەرهەمهێنەرە نەوتییەکانی کەنداوە.