بارسا یاریزانێكی به‌ڕێده‌كات

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن رافینیای یاریزانی بارسێلۆنا، لە سێ مانگی رابردوودا نەیتوانیوە بە درێسی بارسا گۆڵێک تۆمار بکات، كه‌ 14 یاری كردووه‌، ئەمەش بابەتێکە هاندەرانی ئەم تیپە بە جدی سەرنجیان داوه‌ و قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌.

دوای زیاتر لە ساڵێک لە گرێبەستەکەی، رافینیا نەیتوانی بارسا رازی بکات.
یاریزانە بەڕازیلییەکە لە هەموو یارییەکدا هەوڵ دەدات، بەڵام بەشداریکردنی لە گۆڵ و ئەسیستەکان زۆر کەمترە لەوەی چاوەڕێی لێدەکرا.

میدیای ئیسپانیا باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌، بارسێلۆنا پێشوازی لە رۆیشتنی رافینیا دەکات، بەو مەرجەی ئۆفەرێکی دارایی باشی پێبگات، هەروەها تیپێکی گەورەی سعودیە و یانه‌ی مانچێستەر یونایتدیش بەدوای ئەم یاریزانەدا دەگەڕێن و تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیاش ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری ببێت.

ئاراوخۆ جارێكی دیكه‌ قوربانی بۆ بارسێلۆنا ده‌دات

ئاراوخۆ جارێكی دیكه‌ قوربانی بۆ بارسێلۆنا ده‌دات