پێکانێکی قورس

كێ شوێنی ئالابا ده‌گرێته‌وه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ریال مه‌درید لێی قه‌وما و یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ گرنگه‌كانی دووچاری پێكان بوو، سێ یاریزانیش جێی سه‌رنجی یانه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بگاته‌ جێگره‌وه‌ی ئالابا.

یانه‌ی شاهانه‌ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مسایی، دووچاری پێكان بوو له‌ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی، به‌مه‌ش تا كۆتایی وه‌رز ناتوانێت یاریی بكات.
ریال مەدرید شه‌وی رابردوو به‌ 4-1 گۆڵ له‌ خولی ئیسپانیا له‌ ڤیاڕیالی برده‌وه‌ و ئالابا له‌ یارییه‌كه‌دا تووشی پێكان بوو.

سایتی گۆڵی جیهانی نووسیویه‌تی، ریال مه‌درید چه‌ند یاریزانێكی دیاریكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئالابا بگرێته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ گۆنزالۆ ئیناسیۆی یاریزانی سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالییه‌.

هه‌روه‌ها یاریزانانی وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ سێلڤا له‌ بێنفیكای پۆرتوگالی، جۆرجیۆ سكالفینی له‌ یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالی، له‌ ژێر چاودێریی ریال مه‌دریدن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان شوێنی ئالابا بگرنه‌وه‌.

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ گاڤی: ئێمە لەگەڵتین

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ گاڤی: ئێمە لەگەڵتین