زانیاری نەبیستراو و نەبینراو

ئەوەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەتبیستووە لەم ڤیدیۆیە دەبینی

964+

ژووری هەواڵ

دوای 10 ساڵی رەبەق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوە دەچێت، ئەمە چوارەم جارە لەپاش کەوتنی رژێمی بەعس هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوەی دواهەمینجار زۆر درێژەی کێشا، ساڵی 2013 هەڵبژاردن کراو دەبوو لە ساڵی 2018 جارێکی تر دەنگدان بکرایە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام شەڕی داعش و بارودۆخی ئەو دەمەی عێراق نەیهێشت، توڵی کێشا و ئەوەتا ئەمڕۆ لە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 جارێکی تر هەڵبژاردنی 15 پارێزگا دەکرێت، لە نێویاندا کەرکوک هەیە.

سێ هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە عێراق
هەڵبژاردنی یەکەم: 30.01.2005
هەڵبژاردنی دووەم: 31.01.2009
هەڵبژاردنی سێیەم: 20.04.2013

ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئێستا بە مەزەندە 43 ملیۆن کەسە، ئەم هەڵبژاردنە لە 15 پارێزگا دەکرێت و هێشتا سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی تێدا نییە.

هەموو ئەوەی دەتەوێت لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە ڤیدیۆی هاوپێچی ئەم بابەتە دەیخەینەروو.

کۆمسیۆن: کاتی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە و کاتژمێر 6 کۆتا...

کۆمسیۆن: کاتی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە و کاتژمێر 6 کۆتایی دێت