هەموو کوردستان دەگرێتەوە
165 پۆلیس دادەمەزرێن
964+
وریا فەتاح
حکومەتى هەرێمى کوردستان ، 165 پۆلیس وەک پۆلیسى گەشتیارى دادمەزرێنێت و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەگریتەوە.
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەو 165 پلەى دامەزراندنە بە گرێبەست دەبێت.
بەپێى راگەیەنراوەکە، ئەو پۆلیسانە بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتییارییەکان خزمەت دەکەن.
پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەشدەکرێن:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر 30 پلە، گەشتوگوزاری سلێمانی 30 پلە، گەشتوگوزاری دهۆک 25 پلە، گەشتوگوزاری هەڵەبجە 15 پلە، گەشتوگوزاری سۆران 20 پلە، گەشتوگوزاری گەرمیان 15 پلە، گەشتوگوزاری راپەڕین 15 پلە، گەشتوگوزاری زاخۆ 15 پلە.
بەپێى مەرجەکان، پێویستە ئەو کەسەى داواکار تەمەنى لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 27 ساڵ زیاتر نەبێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. جگە لەوە بڕوانامەی ئامادەیی گەشتییاری یان پەیمانگەی گەشتیاری لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستانى بەدەست هێنابێت و لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت.
دامەزراندنەکە هەردوو رەگەزى نێر و مێ دەگرێتەوە و ئەولەویەت دەدرێت بە کچ و کوڕى شەهید و ئەوانەى لەپاڵ زمانى کوردى، زمانى عەرەبى و ئینگلیزى بە باشى دەزانن.
سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ داواکردنی دامەزراندن.