کوردی رۆژئاوایە

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا

964+

ژووری هەواڵ

قاچاخچییەکی ئەو بەلەمەی کە لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە کوردێک گیانی لەدەستدا، لە وڵاتی فەرەنسا دادگایی کرا.

تۆمەتبارەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و بە تۆمەتی “کوشتنی بەقەنقەست، بریندارکردن و یارمەتیدان بۆ کۆچ و نیشتەجێبوونی نایاسایی” خراوەتە زیندان.

رۆژی یەکشەممە 17.12.2023، مەهدی بنبۆزید، داواکاری گشتیی ناوچەی سان ئومێر لە فەرەنسا رایگەیاند، “تۆمەتبارەکە تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی کوردستانی سوریایە، تۆمەتی بە قاچاخبردنی ئەو بەلەمەی لەسەرە لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا”.

بەوتەی داواکاری گشتی سان ئۆمێر، گومانلێکراوێکی دیکەی رووداوی ئەو بەلەمە هێشتا دەستگیرنەکراوە و هێزە ئەمنییەکانی فەرەنساوە بەدوایدا دەگەڕێن.

شەوی پێنجشەممە 14.12.2023، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی چووپ، گەنجێکی دەڤەری راپەڕین لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، لەکاتی پەڕینەوەدا خنکا.

بەپێی بەدواداچونەکانی 964 گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2001ـە و خەڵکی گوندی لۆتەری سەر بە ناحیەی بنگردە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوایە.

بەپێی قسەی یەکێک لە کەسوکارەکانی ئەو گەنجە کە بۆ 964 قسەی کردووە، رووداوەکە، لە سنوری ئاوی نێوان فەرەنساو بەریتانیا روویداوە کە نزیکەی 50 کۆچبەر لەسەر چوپێک بوون، بۆ ئەوەی بپەڕنەوە وڵاتی بەریتانیا، بەڵام لەناو ئاوەکەدا چوپەکە کونی تێبووە و ئەو گەنجە خنکاوە.

گەنجێکی دەڤەری راپەڕین لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتان...

گەنجێکی دەڤەری راپەڕین لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکا