نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی - وێنە: 964
سبەی پشوویانە
سبەی تەنیا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هیوا دەوام دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی دووشەممە 18.12.2023 نەخۆشخانەی هیوا کردویەتی بە پشوو، ئەو نەخۆشانەی دەبێت کاتی سەوردانیان هەیە بۆ لای پزیشکی پسۆر دەتوانن رۆژانی دواتر سەردانیکردنە ئەنجام بدەن.
سبەی تەنیا بەشی فریاکەوتن لە دەوام دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.12.2023، نەخۆشخانەی هیوا لە ئاگاداری نامەیەکدا لە هەژماری خۆی ئەوەی نوسیوە، “سەرجەم نەخۆشەکان ئاگادار دەکەینەوە سبەینێ دووشەممە 18.12.2023 پشووی فەرمییە لە نەخۆشخانەکەیان”.
ئەو نەخۆشانەی کە سەردانی پزیشکی پسپۆڕیان هەیە دەتوانن لە رۆژی سێشەممەوە سەردانی پزیشکەکانیان بکەن، نەخۆشخانەکە ئەوەشی وتووە، “تەنیا بەشی فریاكەوتن بە پزیشكی ئێشكگر و كارمەندانەوە 24 كاتژمێر کراوە دەبێ، بۆ هەر رووداوێكی كتووپڕ دەتوانن سەردانی ئەوان بکەن”.