کەشوهەوای 964
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبەنەوە چەند پلەیەک لە چاو دوێنێدا ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەتاوە و جەوەکە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خۆش دەبێت.
هیچ باران بارینێک لە گۆڕێ نییە و بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 22 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 13 پلە نزمترینە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.12.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراىی با / لە سەرخۆ – مامناوەند (5 – 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 13 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى