لە کەمپی ئاوارەکانە

“ده‌نگ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژنم بۆ بهێنن”

له‌ كه‌مپه‌ و چوار كوڕی شه‌هیده‌
964+
دیلان محه‌مه‌د
ئیبراهیم خزه‌ییه‌ر، هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی ئاواره‌ی كه‌مپی ئاشتییه‌ له‌ عه‌ره‌به‌ت، ئه‌مڕۆ له‌ به‌شداریكردنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، وتی، ده‌نگ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كه‌ی ژنی بۆ بهێنێت.
ئیبراهیم به‌ته‌مه‌نترین پیاوی ناو كه‌مپه‌كه‌یه‌ و خه‌ڵكی یه‌سربه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ی له‌ خوا ناترسن ماڵه‌كه‌یان سووتاندم و ئێستا ماڵێكم نییه‌ بۆی بگه‌ڕێمه‌وه‌”.

ئه‌و پیاوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوار كوڕی شه‌هیدن، ئاماده‌نه‌بوو ئاشكرای بكات ده‌نگ به‌ كێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكی قسه‌خۆش و نوكته‌چییه‌.
كه‌سێكی دیكه‌، كه‌ له‌ كه‌مپه‌ له‌ مام ئیبراهیمه‌وه‌ نزیكه‌، به‌ 964ی وت، ئه‌و پیاوه‌ كه‌سێكی باشه‌ و حه‌زده‌كات ژن بهێنێت، چونكه‌ ژنی نییه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت پاره‌ی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی ژنێك بهێنێت و ئه‌م زستانه‌ سارده‌ بێ ژن نه‌مێنێته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کۆمیسیۆن لە رێگەى کامێراوە چاودێریى هەڵبژاردن دەکات

کۆمیسیۆن لە رێگەى کامێراوە چاودێریى هەڵبژاردن دەکات