دیمه‌نێكی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یه‌كێك له قوتابخانه‌ى گونده‌كانى ناحیه‌ى بالیسان ... وێنه: راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان
رێنماییان به قوتابییه‌كان داوه
پێداویستى ته‌ندروستى به‌سه‌ر قوتابخانه‌ى گونده‌كانى بالیسان دابه‌ش كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى ناحیه‌ى بالیسان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ قوتابخانه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و پێداویستى ته‌ندروستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌سنوورى ناحیه‌ى بالیسان نزیكه‌ى 25 قوتابخانه هه‌ن و ته‌نیا پێنج دانه‌یان كه‌وتووه‌ته ناوه‌ندى ناحیه و ئه‌وانه‌ى دیكه له گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌ن.
پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان بریتی بوون له ته‌عقیمی دەست ، پلاستەر، ماسک، مەرهەمه‌كانی دەست و چاو، گۆز، لۆکە، دەستکێش و باندج.
فه‌رهاد عه‌زیز شێخوه‌سانى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان به 964ـى وت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وامه و ته‌واوى ئه‌و قوتابخانانه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “تا ئێستا قوتابخانه‌كانى حه‌وت گوند به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شى ماوه‌ن به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ پێدانى پێداویستى ته‌ندروستی، رێنمایی پزیشکی و ته‌ندروستیشیان بۆ پاک‌وخاوێنی و خۆپاراستن لە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان به قوتابییه‌كان ده‌درێت و بەوردیش چاودێری سەرچاوەی ئاو و حانوت و دەستشۆر و سەرجەم ئەوشوێنانەیان له قوتابخانه‌كان كردووه کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە جۆراو جۆرەکان.