یه‌كه‌مجاره دابین ده‌كرێت
ئامێری ئیکۆی دڵ بۆ قەزای چۆمان دابین کرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری ئیكۆى دڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى قه‌زاى چۆمان دابینكرا، ئیدی هاوڵاتیان ناچنه سۆران بۆ ئه‌و جۆره پشكنینه.
د. كامه‌ران مه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى سۆران، بڵاویكرده‌وه، لە پێناو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتیانی قەزای چۆمان سەردانی سۆران نەکەن، ئامێری ئیکۆی دڵی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینكرا.
وتیشی “ئەمە خزمەتگوزارییەکی تایبەتە لە بواری دڵ، کە بۆ یەکەمجاره پێشکەش بە هاوڵاتیانی قەزای چۆمان دەکرێت و ئامانجی ئێمەش خزمەتکردنی هاوڵاتیانمانە لە هەموو بوارەکان”.