دیمهنێكى دوو كارمه‌ندى پۆلیسی دارستانى دوكان له‌سه‌ر چیاى پیره‌مه‌گرون. وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى.
دوكان پێویستى به درۆن هه‌یه
له چیاكانى پیره‌مه‌گرون و سارا به‌دواى راوچییه‌كاندا گه‌ڕان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانی دوكان چیاكانى پیره‌مه‌گرون و سارایان به‌پێ كێوماڵ كرد، بۆ په‌لبه‌ستكردنى راوچییه‌كان، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌مساڵ راوچییه‌كانیان چاوترسێن كردووه و كه‌مترین حاڵه‌تى راوكردن له‌سنووره‌كه‌یان هه‌بووه.
دوو مه‌فره‌زه‌ى پۆلیسى دارستان، ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك پێبه‌پێی ئه‌و چیایانه گه‌ڕان، له‌سه‌ر هه‌ندێ قه‌دپاڵه‌كاندا به دووربین رووماڵى ئه‌ملاو ئه‌ولایان كرد و تاكۆتاییان به‌كێوماڵه‌كه هێنا هیچ راوچییه‌كیان ده‌ستنه‌كه‌وت.
عه‌قید ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى دوكان، به964ـى وت، ئه‌مساڵ كه‌مترین حاڵه‌تى راوكردن له سنووره‌كه‌یان هه‌بووه، ئه‌وه‌ی هه‌شبووه گومانكردن بووه كه راوچی بێت و هۆشداریان پێدراوه له راوكردن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ كه كێوماڵى ئه‌و چیایانه كراوه بۆ پاراستنى بزنى كێوی بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ن و له‌م وه‌رزه‌شدا راوكردنیان ئاسان و ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵى ئاوه‌دانییه‌كان ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وانه‌ى راوچیین بانگى به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان كردوون و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكردوونه‌ته‌وه كه چیتر راونه‌كه‌ن”.
عه‌قید ئه‌حمه‌د به‌پێویستى زانى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه درۆنیان بۆ دابین بكرێت بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى سنووره‌كه‌یان، چونكه ده‌ڵێت “پێشتر درۆنى خه‌ڵكمان به‌كارهێناوه سوودێكی زۆرمان لێ بینیوه به‌تایبه‌تیش بۆ چاودێریكردن له‌و چیایانه”.