دەچێتە پارێزگا دوورە دەستەکان بۆ کڕینیان

لە خانەقین گەنجێک هیوایەتی گورگە

964+

راژان باجەلان – خانەقین

ماوەی سیانزە ساڵە سلێمان داود کە گەنجێکی خانەقینی 33 ساڵانە هیوایەتێکی جیاوازی هەیە کە بەخێوکردنی گورگە.

سلێمان بە 964ی وت، “لە مناڵییەوە خولیای بەخێوکردنی جۆرەها گیاندارم هەبووە، بەڵام سەیرترینیان بەلای خەڵکەوە گورگ بووە هەرچەندە لای من شتێکی ئاساییە و سەفەر بۆ پارێزگا دوورەدەستەکانیش دەکەم بۆ کڕینیان”.

لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە گورگ هەندێ سیفاتی تایبەتی هەیە و دەبێت لەکاتی بەخێوکردنی لێی ئاگادار بیت، لەوانەش کە نێر و مێیەک بەیەکەوە پەیوەست بوونە نابێت هی تریان لەگەڵ تێکەڵ بکەیت و هەروەها کاتەکانی برسییەتی بزانیت و هەر خۆی لە خۆیدا بەخێوکردنی کارێکی ئاسان نییە.

لە وەسفی گورگەکاندا وتی، گورگ گیاندارێکی زۆر بە ویقار و رێزگرە لە خاوەنی خۆی و بچوکیان رێز لە گەورەیان دەگرێت و ئادابی نان خواردن و هەڵسوکەوتیان زۆر جوان و رێکە.

لە عێراقدا چەندین گروپی کڕین و فرۆشتنی گورگ هەیە لە سەر تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا و نرخەکانی جیاوازە بەپێی تەمەنیان، بەجۆرێک بێچووەکان لە دەوری دووسەد و پەنجا هەزار هەیە و بە گەورەبوونیان نرخەکانیان دادەبەزێت چونکە دەرفەتی فێرکردنی مرۆڤی نامێنێت.

ره‌وه‌گورگێك رانه‌مه‌ڕێكی له‌ بنارى قه‌ندیل هه‌ڵد...

ره‌وه‌گورگێك رانه‌مه‌ڕێكی له‌ بنارى قه‌ندیل هه‌ڵدڕی