25 هەزار دینار وەردەگیرێت

هەر بریکارێکی خۆراک پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی بۆ داناگیرێت

964+

پێشەوا محەمەد

هەر بریکارێکی خۆراک لە ساڵی نوێدا پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی بۆ داناگیرێت، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، نوێکردنەوەکە ساڵانەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانییەوە دەستی کەوتووە، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین سێ هەزار و 200 بریکار لەو سنوورە هەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان بۆ نوێکردنەوەی پێناسی بریکارەکان بڕی 25 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە بۆ هەموو کوردستانە و دەبێت بریکارەکان لە هەر شوێنێک بن لە ساڵی نوێدا پێناسەکانیان نوێ بکەنەوە، “هەر بریکارێک نوێی نەکاتەوە خۆراکی پێنادرێت”.

وتیشی، “داهاتی ئەو نوێکردنەوەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە 80 ملیۆن دینارە و بۆ حکومەتی هەرێمە و ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا”.

وەزارەتی بازرگانی: دابەشکردنی خۆراک کاریگەری لەسەر نر...

وەزارەتی بازرگانی: دابەشکردنی خۆراک کاریگەری لەسەر نرخی برنج و ئارد هەبووە