لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وانەکانیان دوادەخرێت
ئەو مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانەی دەنگ دەدەن مۆڵەتیان بۆ کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ی وت، نووسراویان بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کرد، تا ئەو مامۆستا و خوێندکارانی دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا دەنگ بدەن، مۆڵەتیان پێ بدرێ و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
ئەو نووسراوەی کراوە بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان لە دوو بڕگە پێکهاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، بڕیارەکە بەوجۆرەیە، کە هەر وانەیەک یان تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانی ( 17-18 ی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە رۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی وت، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، زانکۆ و پەیمانگەکان پابەندکراون سەرجەم مامۆستا، فەرمانبەران و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی و کوردستان، بە نەهاتوو هەژمار نەکرێن.